Mustafa Kurt,Muhammet Ali Kemal
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
ئانتالیا- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانی ٣١ی ئاداردا له شاری ئانتالیا ده‌نگی دا.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و هاوسه‌ره‌كه‌ی، هولیا چاوش‌ئۆغڵو به مه‌به‌ستی ده‌نگدان چوونه خوێندنگه‌ی بنەڕەتی ئایشهن جه‌نگیز ئورفاڵیئۆغڵو له شارۆچكه‌ی ئاڵانیا.
چاوش‌ئۆغڵو له سندوقی ژماره ٢٤٠٦ ده‌نگی دا.
له لێدوانێكیشدا له‌دوای ده‌نگدان، چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر گرنگه و له رووی ئه‌وه‌ی شاره‌كان راده‌ستی مرۆڤی لێهاتوو بكرێن گرنگیی خۆی هه‌یه و گوتی:
"مافی دیموكراتیی خۆمان به‌كارهێنا و ده‌نگمان دا. هه‌ڵبژاردن بۆ مانه‌وه، سه‌قامگیریی و ئایندهی وڵات گرنگه. له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گه‌له‌كه‌مان ده‌نگ به ئاراسته‌كردنی داهاتووی خۆی و وڵاته‌كه‌ی ده‌دات. هه‌ربۆیه باوه‌ڕم وایه كه سه‌رجه‌م هاووڵاتییانمان به‌و هۆشیارییه‌وه ده‌نگ ده‌ده‌ن. ئینشائه‌ڵڵا ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ده‌بنه مایه‌ی خێر بۆ شاره‌كانمان و بۆ سه‌قامگیریی له وڵات‌دا. نه‌ك ته‌نها وه‌ك هاووڵاتییه‌كی توركیا به‌ڵكو وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش زۆر به باشی له گرنگیی سه‌قامگیریی و مانه‌وه‌ی وڵات تێده‌گه‌م. وڵات چه‌ند به‌هێزبێت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا ئێمه ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر ده‌بین. ئینشائه‌ڵڵا ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی وڵاته‌كه‌مان".