Zana Natık Kerem
10 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2017
پەكین ــ AA
ئەمڕۆ سێشەممە، روانگەی گەردوونناسی چین رایگەیاند كە دوو ئەستێرەی درەوشاوەیان دۆزیوەتەوە كە بە خێرایەكی یەكجار زۆر بە دەوری خۆیاندا دەخولێنەوە.
لە بەیاننامەیەكدا، روانگەی گەردوونناسی چین ئاماژەی بەوە داوە كە تلیسكۆپی زەبەلاحی "FAST" توانیویەتی دوو ئەستێرەی درەوشاوە بە ناوەكانی "J1931-01" و "J1859-01"، بدۆزێتەوە.
روانگەی ناوبراو روونشی كردووەتەوە كە "J1859-01" بە 16 هەزار ساڵی رووناکی لە زەوییەوە دوورە، هەروەها ئەستێرەی "J1931-01" بە چوار هەزار و 100 ساڵی رووناکی لە زەوییەوە دوورە.
روانگەی چاودێری گەردوونناسی چین ئاماژەی بەوەشداوە، تلیسكۆپی "FAST" كە تیرەییەكەی 500 مەترە و ماوەی ساڵێكە چاودێری ئەستێرەكان دەكات لە رێگەی تلسكۆپێكی دیكە کە لە ئوستڕاڵیا دانراوە لە راستی و دروستی چاودێریکردنەكە دەكۆڵدرێتەوە.
بەرپرس لە روانگەی چاودێری گەردوونناسی چین، پینگ پۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە قۆناغی تاقیكردنەوە بە تلیسكۆپ لە سێ بۆ پێنج ساڵ بەردەوام دەبێت.
پینگ پۆ گوتیشی: "تلیكسۆپەکەمان توانیویەتی دوو ئەستێرەی درەوشاوە لە ساڵی یەكەم بدۆزێتەوە كە ئەوە كارێكە جێگەی سەر سوڕهێنانە و دڵخۆشكەرە بۆ سەركەوتنی پڕۆژەكە".
لە ساڵی 20111دا، چین تلیسكۆپی "FAST"ی لە هەرێمی غویكۆ دانا كە تلیسكۆپێكی بێتەڵی زەبەلاحە و كۆی تێچوونەكەی 180 ملیۆن دۆلار بوو.
بۆ ئەوەی تلیسكۆپەکە بتوانێت زانیاری راست و زۆر ورد ئاراستە بكات، دەسەڵاتی چین ناوچەیەكی بە فراوانی پێنج كیلۆمەتر چۆڵ كرد و دانیشتوانی بۆ ناوچەكانی دیكە گواستەوە.
ئەستێرە درەوشاوەکان بریتیین لە ئەستێرەی نیوترۆنی كە بە خێراییەكی زۆر بە دەوری خۆیاندا دەخولێنەوە و شەپۆلی رادیۆیی و تیشك بڵاو دەكەنەوە و قەبارەیان بە قەد قەبارەی شارێكی گەورە دەبێت، بەڵام بارستەیان لە بارستەی خۆر بچووكترە.
سەبارەت ئەو تیشكەی كە لەو ئەستێرەوە بڵاو دەبێتەوە، تێشكێكی جێگرە، سوڕانەوەكەیان بە دووری خۆیاندا وایان لێ دەكات وەك زەوی بن وەك ئەوەی تیشك بدەنەوە و بكوژێنەوە.
زانایان ئەستێرەی درەوشاوە بۆ توێژینەوە لە توندڕەوی ماددەکان و گەڕان بە دوای ئەو هەسارانەی كە دوورن لە گەلەئەستێرەی رێگای کاکێشان، هەروەها بۆ پێوانەکردنی دووری گەردوونی بەكار دەهێنن.