پەکین
دوای بڵاوبوونەوەی مادەی ئەتۆمی لە وێستگەی فوکیشیمای ژاپۆن، چین بۆ لێکۆڵینەوەو سۆراخکردن لە سەر ھەبوون یا نەبوونی مادەی رادیاسیۆن لە رۆژئاوای ئۆقیانووسی ھێمن، کەشتییەکی روانەی ئەو ئۆقیانووسە کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی ئۆقیانووسەکان لەچین رایگەیاند: بۆ لێکۆڵینەوەو سۆراخکردن لە کەناراوەکانی رۆژئاوای ئۆقیانووسی ھێمن، کەشتی شیاگ یانگ ھۆنگ -٠٦ لە پارێزگای فوجیەن، بەرەو رۆژئاوای ئۆقیانووسی ھێمن بەرێکەوتووە.
وا بڕیارە ئەو کەشتییە لە سەر کاریگەریی مادەی رادیاسیۆن لە سەر ناوچەکە لێکۆڵینەوە بکات.
بەگوێرەی لێدوانی بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی ئۆقیانووسەکانی چین، ئەو کەشتییە بۆ ماوەی ٥٠ رۆژ لە رۆژئاوای ئۆقیانووسی ھێمن دەمێنێتەوە.