Cüneyt Karadağ
24 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2025
بەڕلین - AA
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، فرێدریش مێرز ئێوارەی ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەم سەردانی تورکیا دەکات و، ڕۆژی ٣٠ی تشرینی یەکەم، لەگەڵ سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
جێگری گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا، سباستیان هیڵی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەرلین ئاماژەی بەوە کرد ڕاوێژکاری ئەڵمانیا مێرز ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەم سەردانی تورکیا دەکات و، ڕۆژی ٣٠ی تشرینی یەکەم، لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
هیڵی باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکاندا لە پاڵ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسەکانی سیاسەتی دەرەوەدا، پرسەکانی هاریکاریی نزیکتر لە بوارەکانی ئابووریی، کۆچ و ئاسایش تاوتوێ دەکرێن.
گوتیشی: "تورکیا لە ناتۆدا وڵاتێکی گرنگە و لە نێوان هەردوو وڵاتدا چەندین بابەتی هاوبەش لە بوارەکانی کۆچ و وزە و بازرگانیی هەن".