Özcan Yıldırım
04 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پێشوازی لە سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح ئەلسیسی کرد کە بە سەردانێکی فەڕمی گەیشتە ئەنقەرە.
ئەو فڕۆکەیەی سیسی و شاندی یاوەری هێنا بۆ ئەنقەرە، لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا نیشتەوە.
لە ڕێوڕەسمی پێشوازی کردنەکەدا هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و پارێزگاری ئەنقەرە، واسیپ شاهین یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغانیان کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان و سیسی دوای ئەوەی لە هۆڵی پێشوازی لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا بۆ ماوەیەک کۆبووەوە، بە هەمان ئۆتۆمبێلی سەرۆکایەتی چوونە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا.
سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری میسر سیسی لە پاش کۆبوونەوەی دووقۆڵی بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاریکاری ستراتیجی دەکەن، دواتر بە بەشداری هەردوو سەرۆک ڕێوڕەسمی واژووکردنی ڕێککەوتننامە و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش ساز دەکرێت.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان لەسەر شەرەفی سەرکۆماری میسر سیسی خوانێکی ئێوارە پێشکەش دەکات.