10 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له سه‌رانسه‌ری جیهان یه‌ك ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به پێی ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه زانیاریی نوێكراوه سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون و گیانلەدەستدان له وڵاتانی جیهان بڵاوده‌كاته‌وه، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و ٦٠٥ هه‌زار و ٣٤٣ حاڵه‌ت.
به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕه‌كه، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركردووه، به‌م شێوه‌یه‌یه؛ ئه‌مریكا ٤٦٨ هه‌زار و ٨٩٥ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ١٥٣ هه‌زار و ٢٢٢ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ١٤٣ هه‌زار و ٦٢٦ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١١٨ هه‌زار و ٢٣٥ حاڵه‌ت و فه‌ڕه‌نسا ١١٧ هه‌زار و ٧٤٩ حاڵه‌ت.
له چین كه ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌یه ٨١ هه‌زار و ٩٠٧ حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه.
ریزبه‌ندی ئەو وڵاتانەى حاڵەته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا لە سەرو ١٠ هەزارهوهیه، بەم شێوەيە:
ئێران (٦٦ هەزار و ٢٢٠)، بەريتانيا (٦٥ هەزار ٧٧)، توركيا (٤٢ هەزار و ٢٨٢)، بەلجيكا (٢٤ هەزار و ٩٨٣)، سويسرا (٢٤ هەزار و ٥١)، هۆڵەندا (٢١ هەزار و ٧٦٢)، كەنەدا (٢٠ هەزار و ٧٦٥)، بەڕازيل (١٨ هەزار و ١٧٦)، پورتوگال (١٣ هەزار ٩٥٦)، نەمسا (١٣ هەزار ٢٤٤)، كۆرياى باشوور (١٠ هەزار ٤٥٠) و رووسیا (١٠ هەزار ١٣١).
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)، كه له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا له شاری وهان-ی چین سه‌ریهه‌ڵدا، تا ئێستا به ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه‌ته په‌تایه‌كی جیهانیی.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه له‌سه‌رانسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ٩٥ هه‌زار و ٧٥٢ كه‌س، ٣٥٦ هه‌زار و ٩٤١ كه‌سیش دوای توشبوونیان چاكبوونه‌ته‌وه، هاوكات یه‌ك ملیۆن و ١٥٢ هه‌زار و ٦٥٠ كه‌سیش هێشتا له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.