Ramal Abdullah Mahmood
20 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2017
لەندەن – AA
سەدان کەس بەمەبەستی رێزگرتن لە گیانی ئەو کەسانەی لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگر لە تەلارێکی ٢٤ نهۆمی هەفتەی رابردوو بوونە قوربانی، لە گۆڕەپانی بەرامبەر پەرلەمانی بەریتانیا لە لەندەن کۆبوونەوە.
سەدان کەس بەمەبەستی رێزگرتن لە گیانی ئەو کەسانەی لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگر لە تەلاری ٢٤ نهۆمی تاوەری گلێنفێڵ لە گەڕەکی لاتیمەر رۆودی رۆژئاوای لەندەن هەفتەی رابردوو بوونە قوربانی، لە گۆڕەپانی بەرامبەر پەرلەمانی بەریتانیا لە لەندەن کۆبوونەوە.
سەدان کەس بە داگیرساندنی مۆم و بەدەستەوەگرتنی گوڵ رێزیان لە قوربانیان نا و هیوایان خواست کارەساتی هاوشێوە هەرگیز دووبارە نەبێتەوە.
هەڵگرتنی پانکارتی "دادپەروەریمان دەوێ بۆ گلێنفێڵ" لەلایەن بەشداربووانی چالاکییەکە بووە جێی سەرنج.