Dildar Baykan Atalay
31 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2022
واشنتۆن - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ویلایەتی کنتاکی رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەنجامی ئەو لافاوەی بەهۆی بارانی وەرزییەوە دروست بوو گیانیان لەدەست دا، بەرزبووەوە بۆ ٢٥ کەس.
ویلایەتی کنتاکی رووبەڕووی گەورەترین کارەساتی سروشتی لافاو بووەتەوە لە ساڵانی رابردوودا.
فەرمانڕەوای ویلایەتی کنتاکی، ئاندی بیشێر لە لێدوانێکیدا بۆ فۆکس نیوز، ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی لەو کارەساتە سروشتییەدا گیانیان لەدەستداوە لە ١٧ کەسەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٥ کەس و نیگەرانن لە زیاتر بەرزبوونەوەی ژمارەکە.
ئاندی بیشێر باسی لەوە کرد کە روودانی ئەو کارەساتە سروشتییە لە ناوچەکەدا بەردەوامە و رایگەیاند ''لەئێستادا لە قۆناغی گەڕان و رزگارکردنداین. بارانەکە وەستاوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت پاش نیوەڕۆی رۆژی شەممە بارانی زیاتر ببارێت''.
لە کاتێکدا پرد و سەدان ماڵی ناوچەکە ژێرئاو کەوتوون، هاوکات ١٨ هەزار کەس بێ کارەبا بوون.