Zehra Ulucak
16 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2020
پەکین - AA
ئەنجوومەنی نیشتمانی تەندروستی چین لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە ۲٤ کاتژمێری رابردوودا، تەنها ۱٤ کەس بەهۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە و ۱٦ حاڵەتی نوێی توشبوونیش تۆمار کراون بەمشێوەیەش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە سێ هەزار و ۲۱۳ کەس ژمارەی تووشبوانیش بۆ ٨۰ هەزار و ٨٦۰ کەس بەرزبووەتەوە کە نۆ هەزارو ٨۹٨یان لەژێر چارەسەردان.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ٦۷ هەزار و ۷٤۹ کەس دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبوونەتەوە و نێردراونەتەوە ماڵەوە.