پەکین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چینی ھوا چونینگی رایگەیاند کە کرین و مامەڵە کردن بە موشەکەوە بازرگانیەکی ئاسایی چەکە و راشیگەیاند کە ئەو پرسە پێویستی بە ھەڵسەنگاندنی بێلایەنەیە و گوتی: "ناکرێت ئەم رکابەرێتیەی لە بازرگانیدا ھەیە بکرێتە پرسێکی سیاسی."
دوو رۆژی رابردوو باڵوێزی ئەمریکا لە ئەنقەرە فرانسیس ریکاردۆنە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند وڵاتەکەی نیگەرانیەکانی لەبارەی ئەگەری ڕێکەوتنی تورکیا لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیایە چینیەکان ناشارێتەوە چونکە ئەو کۆمپانیایە لەلایەن ئەمەریکاوە ئابڵوقەی خراوەتە سەر.