Gökhan Düzyol
07 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2023
ئایدن - AA
له قەزای دیدیم سەربە پارێزگای ئایدن باشووری خۆرئاوای توركیا، ٤٤ كۆچبهر نایاسایی رزگارکران کە هەوڵیان دەدا بەرێگەی نایاسایی بچنە دەرەوەی وڵاتەکە.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، لەسەر زانیارییەک لەبارەی بوونی گرووپێکی کۆچبەران لە ناو بەلەمێکدا لە کەناراوەکانی دیدیم، تیمەکانیان رەوانەی ناوچەکە کردووە.
تیمەکان ٤٤ کۆچبەری نایاساییان رزگارکرد کە هەوڵیان دەدا بەرێگەی نایاسایی بچنە دەرەوەی تورکیا.
دوای رێوشوێنەكانی ئاسایش، كۆچبهرهكان رهوانهی فهرمانگهی كۆچ و کۆچبەران لە پارێزگاكه كران.