تھەران
ماوەی ٤ رۆژە پەرلەمانی ئێران تاوتۆی ئەو ١٨ ناوە دەکات کە حەسەن رۆحانی سەرۆکی تازەی ئەم وڵاتە وەکو کابینەی نوێی حکوومەتەکەی پێشنیاری کردبوو، بەڵام ھەر سێ کاندیدی وەزارەتی پەروەردە، لێکۆڵینەوەو تەکنەلۆجیا لەگەڵ وەرزش و لاوان متمانەی پەرلەمانیان وەرنەگرت.
ھەریەک لە محەمەد عەلی نەجەفی، جەعفەر عەلی مونفەرید و مەسعود سوڵتانیفەر سەرکەوتوو نەبوون لە بەدەستھێنانی متمانەی پەرلەمانتارانی ئەم وڵاتە. محەمە رەزا ساق جێگری سەرۆک وەزیرانی ئێران لەمبارەیەوە دەڵێ:" پەرلەمان مافی ھەیە متمانە نەداتە ئەو کەسانەی سەرۆک کۆماری پێشنیاری کردوون، حکوومەتەکەمان رێز لە رای پەرلەمان دەگرێت". لە درێژەی قسەکانیشیدا سادق گووتی:" بە زووترین کات دانیشتن دەکەین لە بارەی ئەو وەزارەتانەی متمانەیان وەرنەگرتووە، ناوی تازە پێشنیار دەکەین".