Ramal Mahmood
29 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2016
نیویۆرک - AA
پاڵێوراوی پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، هیلاری کلینتۆن لەبارەی راگەیاندنی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی، ئاماژەی بەوەدا کە لە خۆی دڵنیاییە و هیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوتووە تا پێویست بەمە بکات، داوایشی کرد هەموو راستییەکان وەکو خۆی بەتەواوی بخرێنەڕوو.
کلینتۆن لەکاتی بەشداریکردنی لە کەمپینی هەڵبژاردندا لە شاری Cedar Rapids لەویلایەتی ئایەوا لەبارەی نامەنووسینی سەرۆکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵ، جەیمز کۆمەی سەبارەت بە نامە ئەلیکترۆنییەکانی ناوبراو بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا هیچی نەگوت، بەڵام لە شاری Des Moines هەمان ویلایەت کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دا.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا کلینتۆن داوای لە کۆمەی کرد کە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەبارەی نامە ئەلیکترۆنییەکان بۆ خەڵک بڵاوبکاتەوە و گوتی: "خەڵکی ئەمریکا مافی خۆیەتی هەموو راستییەکانی بە تەواوی و وەکو خۆی بۆ بخرێتەڕوو. ئەو نووسینگەیە ( نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی) لەو بارەیەوە کێشە هەر چییەک بێت دەبێت بەبێ دواخستن ئەمە روون بکاتەوە. ئەوان هەرچۆنێک بێت ئەنجامەکانی مانگی تەمووزیان پێ ناگۆڕدرێت".
رکابەرە سەرسەختەکەی هیلاری کلینتۆن پاڵێوراوی پارتی کۆماری، دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت کە نامە ئەلیکترۆنییە کەسییەکانی هیلاری وەک بانگەشەیەکی سیاسیی بەکار بهێنێت، بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو نامانە لە ئابڕووچوونی واتەرگەیت شەرمهێنەرترن.
بەپێی راپرسییەکانی کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کلینتۆن بەلانیکەمەوە پێنج خاڵ لەپێش ترمپە.