دیمەشق
بەگوێرەی راگەیەنراوەی (کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە سوریا(SNHR لەئاکامی بۆردمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سوریا ١٠٢ کەس لەشارو ناوچە جیاوازەکان کوژراون.
کۆمەڵەکە روونیکردووەتەوە، لەڕێی فڕۆکەو تۆپی دوور ھاوێژی دەریاییەوە شارەکانی(حەڵەب، ئیدلیب، حەما، حومس، دێرەزور) موشەکبارانکراون و لەئاکامدا ١٠٢ کەس کوژراون، ژمارەیەک ژن و منداڵ لەنێو کوژراوەکاندان.
لەلایەکی دیکە سوپای ئازاد ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: لەشاری (رەکا) ٥٥ سەربازی سوپای سوریا چوونەتە ریزی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوەو ئامادەن لەگەڵ ئەوان دژی سوپای ئەسەد بجەنگن.