reva haci
23 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2019
مۆسکۆ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجە تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لە لووتکە سێقۆڵییەکانی کە لە پڕۆسەی ئاستانا دەستمان پێکرد، جا چی لەوەی سۆچی یان ئەنقەرە یان تاراندا، لەمانەدا چەند کۆبوونەوەیەکمان کرد کە بەراستی سەرنجی جیهانی راکێشا بوو. دیسانەوە بەردەوامی دان بەم پرۆسەیە لەڕیی چاوپێککەوتنەکانمانەوە سوودمەند دەبێت".
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین لە کۆشکی کرەملن سەعات ١٧:٤٠ دەستی پێکرد.
پێش دەستپێکی کۆبوونەوەکە سەرکۆمار ئەردۆغان گوتەیەکی پێش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە خۆشحاڵە دوای گفتوگۆ بەردەوامەکانیان بەتایبەت لە ساڵی ٢٠١٨ دا، چاوپێککەوتنێکی لەم چەشنەی رووبەڕوویان لە ٢٠١٩ دا ئەنجام داوە.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات لەڕووی سیاسی، سەربازی، ئابووری، بازرگانی و کولتوورییەوە پێشهاتێکی جیاوازی بەخۆوە بینیوە و ئەمەش کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر ئاراستەی سەقامگیری ناوچەکە.
هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ئەو هەماهەنگییە کاریگەریی ئەڕێنی کردۆتە سەر ئاشتی ناوچەکەو گوتی، "لە لووتکە سێقۆڵییەکانی کە لە پڕۆسەی ئاستانا دەستمان پێکرد، جا چی لەوەی سۆچی یان ئەنقەرە یان تاراندا، لەمانەدا چەند کۆبوونەوەیەکمان کرد کە بەراستی سەرنجی جیهانی راکێشا بوو. دیسانەوە بەردەوامیدان بەم پرۆسەیە لەڕیی چاوپێککەوتنەکانمانەوە سوودمەند دەبێت".
ئەردۆغان رایگەیاند کە بەتایبەت پێشهاتەکانی بواری گەشتوگوزار بۆتەهۆی تێکەڵاوییەکی زۆر زۆر گرنگی نێوان گەلی هەردوو وڵات و گوتی، "هاوکات پێشهاتەکانی تایبەت بە پەیوەندی بازرگانیش بەهەمان شێوە وەک ئێوە باستان کرد، بەردەوام بەرەوپێشچوون بەخۆیەوە دەبینێتەوە. هەڵبەت لەگەڵ ئێوەدا ئامانجێکمان دیاری کرد لەنێوانماندا، دیارە گەیشتنە بە ١٠٠ ملیار دۆلار قەبارەی بازرگانی".
لەلایەکی ترەوە ئەردۆغان بەهۆی رووداوی کەشتییەکەی گەرووی کەرچەوە داوای لێخۆشبوونی کرد بۆ ئەوانەی گیانیان لەدەست داوەو بەهۆی ئەو هەستیارییەی کە نیشانی داوە ئەردۆغان بە زمانی رووسی سوپاسی پوتینی کرد.
لە کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکدا، هاوشانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی تورکیا-رووسیا، بیروڕا ئاڵوگۆر دەکرێت لەبارەی پرسە نێودەوڵەتییەکان و ناوچەییەکان بەتایبەت سووریا.