Ömer Tuğrul Çam
16 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2022
برۆکسڵ - AA
گرووپی پەیوەندیی پشتگیریی ئۆکراینا بە سهركردایهتیی ئەمریکا لە ناتۆ کۆبووەوە و پەیامی پشتیوانیی پێشکەش بە ئۆکراینا کرد.
بەپێی ئەو بەیاننامەیەی کە لەلایەن ناتۆوە بڵاوکراوەتەوە، کۆبوونەوەکە کە بە سەرکردایەتیی وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن بەر لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی ناتۆ کە بڕیارە ئەمڕۆ و سبەی ئەنجامبدرێت، لە بارەگای ناتۆ بە بەشداریی ٤٥ وڵات بەڕێوەچوو.
هەروەها سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ و وەزیری بەرگریی ئۆکراینا، ئۆلێکسی رێزنیکۆڤ بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند کە خۆشحاڵە بە لێدوانە نوێیەکانی پشتیوانی وڵاتانی هاوپەیمان بۆ ئۆکراینا، هەروەها وڵاتانی ناتۆ بەردەوام دەبن لە دابینکردنی کەرەستەی سەربازیی لەوانە چەکی قورس و سیستەمی دوور مەودا بۆ ئۆکراینا.
ناوبراو ئەوەیشی خستەڕوو کە لە لووتکەی ناتۆ کە لە ٢٨-٣٠ی حوزەیران لە مەدرید بەڕێوەدەچێت، هاوپەیمانان لەسەر پاکێجێکی گشتگیری هاوکاری بۆ ئۆکراینا، رێکدەکەون.
گرووپی پەیوەندی پشتگیریی ئۆکراینا پێشتر دوو جار بە مەبەستی هەماهەنگی پشتیوانی بۆ ئۆکراینا، کۆببۆوە.