Zana Natık Kerem
27 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2019
داکار ــ AA
کاربەدەستانی کۆتیڤوار رایانگەیاند، گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شاری گاگنوا باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە دۆزراوەتەوە کە تەرمی ٢٥ منداڵی ساوای تیادایە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە ئەمنییەکان لە شارەکە دەستکەوتوون لە شاری گاگنوا، ٢٥ منداڵە ساوایە دوای ئەوەی دەخرێنە ناو کیسەیەکی گەورەوە فرێدەدرێنە نێۆ گۆڕێکی بە کۆمەڵ.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشداوە کە تەرمی ٢٥ منداڵە ساواکە پشت بەستن بە زانیارییەکان لە لایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دۆزراونەتەوە.
بە گوتەی سەرچاوەکان، لایەنە پەیوەندارەکان لە بارەی رووداوەکەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، ئەگەری ھەیە ئەو چەتانەی کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن ئەو کارەیان ئەنجام دابێت.