Sinan Doğan
26 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2020
بۆگۆتا - AA
لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا لە بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا، هەشت کەس کوژران.
بە پێی ئەو هەواڵەی لە رۆژنامەی ئەلتیمپۆ-دا بڵاوکراوەتەوە، لە میانی ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا لە بۆگۆتا، هەشت کەس لە ئەنجامی تاوانەکانی کوشتندا گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن کە رێژەی تاوانەکانی کوشتن بە بەراورد بە سەری ساڵی رابردوو سەدا ٧٦ کەمیکردووە.
لە بۆگۆتا کە بە هۆی رێوشوێنەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە، هەزار و ٢٠٢ کەس بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانەوە سزادراون.
لە لایەکی دیکەوە، بەهۆی سنووردارکردنی هاتوچۆوە کۆڵۆمبییەکان ئەمساڵ لە ماڵەوە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ دەگێڕن.
کۆڵۆمبیا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ٥٠ ملیۆن کەسە، ژمارەی توشبووانی پەتای کۆرۆنا تیایدا ملیۆنێک و ٥٥٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.