Ramal Mahmood
24 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2017
دەرکەوت زڕبرای سەرۆکی کۆریای باکوور کیم یۆنگ-ئون، کیم یۆنگ-نام کە دەنگۆی ئەوە هەیە سیخوڕی کۆریای باکوور بووبێت لە مالیزیا، بەهۆی گازی کیمیای گیانی لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی The Star بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی مالیزیا خالید ئەبوبەکر لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامەوانانی راگەیاندووە هۆکاری مردنی کیم یۆنگ-نام دەگەڕێتەوە بۆ ژەهراویبوونی بە مادەی کیمیایی VX کە ناوبراو لە بنکەی شیکردنەوەی چەکە کیمیاییەکان کاری دەکرد.
ئەبوبەکر ئاماژەی بەوە داوە کە ماددەی ئەم گازە کیمیاییە بە چاو و رووخساری کوژراوەوە بووە، سەرنجی بۆ ئەمەش راکێشا ئەم گازە لە ساڵی ١٩٩٧ و ٢٠٠٥ لەگەڵ پەسەندکردنی چەکە کیمیاییەکان لە ریزی چەکی کیمیایی جۆری VX پۆلین کراوە.