Ramal Mahmood
24 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2017
دەستەی ئازادی و مافەکانی مرۆڤی وەقفی هاریکاری مرۆیی سەردانی گرتووخانەی ئەلحەدبەی لە تەرابلوسی پایتەختی لیبا کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەقفی هاریکاری مرۆیی دەستکەوتوون، دەستەی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ دوای رەزامەندی دەربڕینی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی تەرابلوس سەردانی زیندانی ئەلحەدبەیان کردووە کە هەریەک لە سەعد موعەممەر قەزافی، بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگری لیبیا، عەبدوڵڵا ئەلسەنوسی و سەرۆکوەزیرانی پێشووی لیبیا، مەحمود بەغدادی و چەندین ناوی دیاری رژێمی پێشووی لیبیا لەو گرتووخانەیە زیندانی کراون.
دەستەی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ زانیارییان وەرگرتووە لەبارەی رەوشی تەندروستی کەسانی ناو هاتوو، ئەوان ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەشکەنجە نەدراون، بەڵام ناڕەزایەتی خۆیان لە دواخستنی دانیشتنەکانی دادگا دەربڕیووە.