وارسۆ
هەردوو یانەی سڤیلیای ئیسپانی و دنیپرۆی ئۆکرانی لە پاڵەوانێتی لیگی ئەورووپادا رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە سەعات ٢١:٤٥ی بەکاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو یانەکە لە ناو یاریگای نێودەوڵەتی وارشۆڤای پۆلۆنیا رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.
ناوبژیوانی ئینگیلیزی مارتن ئاتکینسۆنی یاریەکە بەرێوە دەبات.
یانەی سڤیلیا ئەمجارە بۆ بردنەوە دەچێتە گۆرەپانەكە، تاكو بۆ چوارەم جار ببێتە براوی لیگی ئەورووپا و هەرچی یانەی دنیپرۆیە بۆ یەكەم جار دەچێتە خولی كۆتایی جامی ئەورووپاوە.
دنیپرۆ لە یاری پێش كۆتاییدا سێ یاریزانی تووشی پێكان هاتوون ئەوانیش ئۆندرەژ مازوچ لە هێڵی بەرگری، سەرهی كراڤشەنكۆ لە هێڵی ناوەراست و رۆمان زۆزولیا لە هێرشبەرەكان. هەرچی یانەی سڤییلیاشە تەنیا نیكۆلاس پارەژای بەرگریكار یاری ناكات.