Ramal Abdullah Mahmood
05 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2017
بەیت لەحم – AA
وێنەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەسەر رووی دیواری جیاکەرەوە لە بەشی بەیت لەحم کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بونیاتنراوە، کێشرا.
لە یەکەم وێنەدا ترەمپ باوەشی کردووە بە تاوەری چاودێری ئیسرائیل لە دیوارە بەیەکەوەیەکە، وێنەی دووەمیشی بەشێوەیەک کێشراوە کە گوتوویەتی: "برایەک بۆ تۆ بونیات دەنێم".
تاکو ئێستا نازانرێت کێ ئەو وێنانەی کێشاون، بەڵام شێوازی کێشانەکەی بە وێنەکێشی سەر دیواری بەریتانی، بانکسی دەچێت.