Halit Süleyman,Ramal Abdullah Mahmood
05 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2017
عەزاز – AA
هەزاران هاووڵاتی سووری لە شارۆچکەکانی عەزاز، جەرابلوس و باب کە دەکەونە باکووری پارێزگای حەلەب، لە دژی هێرشەکانی پەیەدە بۆ سەر عەزاز و مارع خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا.
دوێنێ دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی هەزاران هاووڵاتییانی سووری لە شارۆچکەکانی عەزاز، جەرابلوس و باب کە دەکەونە باکووری پارێزگای حەلەب، لە دژی هێرشەکانی پەیەدە بۆ سەر عەزاز و مارع خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا، داوایان کرد پەیەدە لە خاکی عەرەب بکشێتەوە.
خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی ئاڵاکانی شۆڕش، دروشمەکانی "تاکە بژاردەمان ئۆپەراسیۆنی سەربازییە بەرامبەر پەیەدە"، "کاری پەیەدە منداڵ کوشتنە"، "پەیەدە لە خاکی عەرەب بکشێوە و واز لە داگیرکردنی بهێنە"، "تیرۆریستانی قەندیل، لە سەر خاکی عەرەب وەدەرنێن"، "پەیەدە باجی ئەوە دەدەیت کە خاکی عەرەبت داگیرکردووە"، "شمشێری فوڕات، گوندە داگیرکراوەکانمان لەدەست پەکەکە و پەیەدە دەربهێنە"، "پەیەدە شەیتانە" و "پەیەدە منداڵانمان دەکوژێت"، بە هەرسێ زمانی عەرەبی، ئینگلیزی و تورکی بەرزکردبۆوە.