رەد لەیک
لە ناوچەی (رەد لەیك)ی سەربە ویلایەتی ئۆنتۆریۆی کەنەدا، فرۆکەیەک کە فەرمانبەرانی فڕۆکە و ٧ نەفەری تێدا بوو کەوتە خوارەوە، لە ئەنجامدا ٥ کەس کوژران و ٢ کەسی دیکەیش بریندار بوون.
پۆلیسی ئۆنتۆریۆی ویلایەتەکە ھیچ روونکردنەوەیەکی لە بارەی کەوتنەوەی فرۆکە لە نێوان سنووری ویلایەتەکانی ئۆنتۆریۆ و مانیتۆبا نەدا. تەنیا ئەوەی گوت کە کەسێک بە زیندوویی لە فرۆکەکە رزگاربووە تەلەفۆنی بۆ پۆلیس کردوە، بەو شێوەیە بە رووداوەکەیان زانیوە.
پۆلیس ڵێکۆڵینەوەی لەبارەی ھۆی کەوتنەخوارەوەی ئەو فرۆکە ١٩ نەفەرییە دەست پێکرد، بەڵام ناوی قوربانیەکان تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.