وان
شارەدێی گەڤەری سەر بەپارێزگای ھەکاری چاوەڕوانی کردنەوەی کارگەی دروستکردنی بزمارە، کەلەلایەن ئاژانسی گەشەپێدانی ڕۆژھەڵاتی ئانادۆڵو بەبڕی ١٦٢ ھەزار لیرە ھاوکاری کراوە، سینان گۆکتاش ئاماژەی بەھەناردەکردنی بزمار بۆ عێراق و ئێران کرد.
لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەریدا، ناوچەکە ئاسودەیی بەخۆیەوە بینی، ھەروەھا خۆی بۆ وەبەرھێنان ئامادە کردوە، کە چەندین ساڵە نەتوانراوە کاری بۆ بکرێت.
سینان گۆکتاش لەگەڵ خێزانەکەی سەرپەرشتی کۆمپانیای وەبەرھێنانی کەلوپەلی بیناسازی دەکات، کە چەندین ساڵە دایانمەزراندوە، پرۆسەی چارەسەرکردن کاریگەری لەسەر رەوشی بازرگانی لە ناوچەکە کرد، سینان بۆ دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی بزمار سەردانی رێکخراوی ئاژانسی گەشەپێدانی ڕۆژھەڵاتی ئانادۆڵوی کرد.
دوای لێکۆڵینەوەکانی لەبارەی بەرھەمنەھێنانی بزمار لەناوچەکانی ئەلەزیغ تا دیاربەکر، سینان پرۆژەیەکی ئامادە کرد بۆ دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی بزمار، دوای ئەوەی پرۆژەکەی پەسەند کرا ھاوکاری بیمەی کاری لەلایەن ئاژانسی گەشەپێدانی ڕۆژھەڵاتی ئانادۆڵو پێ بەخشرا، گۆکتاش کارگەکەی لە چۆڵەوانی گوندی ئاکچەڵی لە دووریی ٧ کیلۆمەتر لەسەر ڕێگای نێوان گەڤەر و وان دامەزراند.
سینان گۆکتاش سەبارەت بەھەناردەکردنی بزمار بۆ وڵاتانی دراوسێی وەک ئێران و عێراق گوتی: سەرەتا ٢٠ کەس لە کارگەکەدا کاردەکەن، دوای زیادبوونی داواکاری لەسەر بەرھەمەکان رێژەکە بەرز دەبێتەوە، بۆ خزمەتی خەڵکی ناوچەکە دەبێت رەچاوی کوالێتی بزمارەکە بکەین، بەمەش کڕیاری زۆرتر بۆ کارگەکە رادەکێشین.
گۆکتاش ئاماژەی بەنەبوونی کارگەی تەل و بزمار لە ناوچەکانی ئانادۆڵو، رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو ھەروەھا باشور و باشوری رۆژھەڵاتی وڵات کرد.
گۆکتاش گوتی: کارگەکەمان تەنھا بزماری تێدا بەرھەم ناھێنرێت، سەرجەم ئەو پێداویستیانە دروست دەکەین کە لە بواری بیناسازیدا بەکار دەبرێن وەک (بورغو، تەل، بۆری ، ئەنگلاین، ئەلەمنیوم و پەرژین) و چەند کەلوپەلێکی تر، سەرەتا ئەم کەلوپەلانە رەوانەی شارو ناوچەکانی خۆمان دەکەین، لەھەمان کاتدا پلانمان لەبەردەستدایە کە بەرھەمەکانمان ھەناردەی عێراق و ئێران بکەین. توانیمان بەیارمەتیی ئاژانسی گەشەپێدانی ڕۆژھەڵاتی ئانادۆڵو ئامێری تەکنەلۆژیی پێشکەوتوو بکڕین ، ئامانجمان بەرزکردنەوەی کوالێتی بەرھەم و دابینکردن و بەرز کردنەوەی ھەلی کار دەبێت.