Safvan Allahverdi,Muhammet Ali Kemal
08 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2019
واشنتۆن- AA
گرووپێك چالاكوان كه داوایان ده‌كرد به‌رپرسیارانی تاوانی كوژرانی رۆژنامه‌وانی سعوودیی، جه‌مال خاشقجی سزابدرێن، له‌به‌رده‌می كۆشی سپی كۆبوونه‌وه و لێدوانی رۆژنامه‌وانییان بڵاوكرده‌وه.
چالاكوانه‌كان كه له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگارییكردن له رۆژنامه‌وانان و ده‌سته‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ بوون، سه‌باره‌ت به تاوانی كوژرانی جه‌مال خاشقجی روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دادپه‌روه‌ریی بۆ جه‌مال خاشقجی، ئه‌حمه‌د بهدییهر، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا سه‌باره‌ت به تاوانی كوژرانی جه‌مال خاشقجی هیچ شتێك ئه‌نجامنه‌دراوه، جێگه‌ی نائومێدییه.
له راگهیهندراوێكیشدا گرووپه چالاكوانه‌كه، داوایان له ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كرد، له‌چوارچێوه‌ی داواكارییه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكادا به‌رپرسیارانی تاوانه‌كه ئاشكرابكات.