Ruslan Rehimov
24 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2023
مۆسكۆ-AA
گرووپی ڤاگنه‌ر كه له حكوومه‌تی رووسیا یاخیبوون، له‌دوای هه‌ریه‌ك له رۆستۆڤ و ڤۆرۆنێژ، به‌ره‌و ناوچه‌ی لیپێتسك له پێشڕه‌وییدان.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای رووسیادا بڵاوكراونه‌ته‌وه، پارێزگاری لیپێتسك، ئیگۆر ئارتامۆنۆڤ ئاشكرایكردووه، كاروانی سه‌ربازیی گرووپی ڤاگنه‌ر له‌نێو سنووره‌كانی پارێزگاكه‌دا له پێشڕه‌وییدان.
ئیگۆر ئارتامۆنۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه هێزه‌كانی پشتیوانیی و كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی هه‌موو رێكارێكیان له‌پێناو ئاسایشی دانیشتواندا گرتووه‌ته‌به‌ر و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه.
- یاخیبوونی گرووپی ڤاگنەر لە حکوومەتی رووسیا
دامەزرێنەری كۆمپانیای ئه‌منیی ڤاگنەر، یه‌ڤگینی پریگۆژین، سوپای رووسیای به‌وه تاوانبار کردبوو هێرشی كردووه‌ته سەر ڤاگنەر و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کردبوو. چه‌كدارانی ڤاگنه‌ر ئۆكراینایان جێهێشتبوو و چووبوونه نێو ناوچه‌ی رۆستۆڤ له‌سه‌ر سنوور.
لە بەرامبەر ئه‌مه‌دا دەزگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا، بە تاوانی "یاخیبوونی چەکداریی" سكاڵای تۆماركردبوو.
هاوكات سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین یاخیبوونه‌كه‌ی ڤاگنه‌ری به "ناپاكی له نیشتمان" ناوبردبوو.
یه‌ڤگینی پریگۆژین رایگه‌یاندبوو كه به‌ره‌و مۆسكۆ ده‌چن و له‌به‌رامبه‌دا كۆشكی كرملین له زۆر ناوچه‌ی وڵاته‌كه رێكاره ئه‌منییه‌كانی زیادكردبوو.
ژماره‌یه‌ك هه‌واڵ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی ڤاگنه‌ر له‌دوای رۆستۆڤ له ڤۆرۆنێژیش بینراون، بڵاوكرابوونه‌وه.