Zafer Fatih Beyaz
24 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كان تاوتوێ كراون.
له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌پێویستی زانی به هۆشمه‌ندییه‌وه مامه‌ڵه بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه هیچ كه‌سێك سواری شه‌پۆلی رووداوه‌كان نه‌بێت و رایگه‌یاندووه: "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا توركیا ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك كه بكه‌وێته ئه‌ستۆی له پێناو ئه‌وه‌ی رووداوه‌كانی رووسیا له كه‌مترین ماوه‌دا به ئاشتی چاره‌سه‌ر ببن".