Eşref Musa
26 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2021
گرێ سپی - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی مۆتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراودا لە شارۆچکەی گرێ سپی لە باکووری سووریا، دوو هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و، دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
تەقینەوەکە لە ناوەندی شارۆچکەی گرێ سپی روویدا کە لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیەوە کۆنترۆڵکراوە.
لەو تەقینەوەیەدا دوو هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و، دوو کەسی دیکەش برینداربوون، ئەو کەسەی برینەکەی سەخت بوو گوازرایەوە بۆ تورکیا.
هێزە ئەمنییەکان کە لێکۆڵینەوە دەکەن لە رووداوەکە پێیانوایە تەقینەوەکە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە|پەکەکەوە ئەنجامدراوە.
ناوەندی شارۆچکەی گرێ سپی لە باکووری سووریا، لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتییەوە کۆنترۆڵکرا و لە تیرۆریستانى یەپەگە پاککرایەوە.