Hasan Esen
04 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2019
له‌نده‌ن - AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆلتنبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی به‌هۆی دژوه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئه‌و پلانه‌ی یه‌په‌گه/په‌یه‌ده وه‌ك هه‌ڕه‌شه نیشان ده‌دات و په‌سه‌ندنه‌كردنی پلانی به‌رگری ناتۆ له لایه‌ن توركیاوه له‌باره‌ی وڵاتانی باڵتیك، سه‌ریهه‌ڵداوه.
یانس ستولتنبێرگ بەرلە لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ كه له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
سكرتێری گشتیی ناتۆ باسی له‌وه كرد كه پلان هه‌یه له‌باره‌ی پاراستنی هه‌موو هاوپه‌یمانان به باڵتیك و پۆڵه‌نداشه‌وه و گوتی: ''له‌و دیو ئه‌ویشه‌وه ته‌نها پلانمان نییه به‌ڵكو هێزه‌كانی سه‌ربازیش هه‌ن. له مێژووماندا بۆ یه‌كه‌مجار هێزی ئاماده‌ی جه‌نگ له مه‌یداندان بۆ پاراستنی وڵاتانی باڵتیك''.
یانس ستولتنبێرگ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه دڵنیایه له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه سه‌باره‌ت به به‌هێزكردنی پلانه‌كانی به‌رگریی و گوتی: ''دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان باسی ئه‌م كێشه‌یه‌م كرد. له‌م كاته‌شدا كار له‌سه‌ر كێشه‌كه ده‌كه‌ین''.
به‌هۆی تانه‌ی ئه‌مریكا له باره‌ی پلانی ئه‌منیی سه‌باره‌ت به توركیا كه یه‌په‌گه/په‌یه‌ده‌ش به هه‌ڕه‌شه داده‌نێت، توركیا دژبە په‌سه‌ندكردنی پلانی ئه‌منیی ناتۆ سه‌باره‌ت به وڵاتانی باڵتیك وه‌ستایه‌وه.