Mohammed Baqi Hussein
08 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2016
عه‌نتاب - AA
له‌ڕۆژی 16یه‌می ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا 100 هاووڵاتیی دیکەی سووریی له شارۆچكه‌ی كاركامیشی عه‌نتابه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌رابلوس دوای ئەوەی شارۆچکەکەیان له چه‌كدارانی داعش پاككراوه‌ته‌وه.
گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌رابلوس به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ گرووپێكی 100 كه‌سیی كه له شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵاتبوون، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ سووریا، په‌یوه‌ندییان به پارێزگای عه‌نتابه‌وه كرد و دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته‌كه، روویان له ده‌روازه‌ی سنووریی كاركامش كرد.
دوێنێش یه‌كه‌م گرووپ كه له 250 هاووڵاتیی سووری پێكهاتبوون، له ده‌روازه‌ی سنووریی كاركامشهوه گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌رابلوس.
محه‌مه‌د سیلۆ یه‌كێكه له‌و هاووڵاتییه سورییانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه له توركیا ده‌ژی.
سیلۆ ده‌ڵێت ئه‌و له‌به‌رانبه‌ر رۆژانهیهكی كه‌مدا كاری كردووه و بژێویی ژیانی بۆ منداڵه‌كانی په‌یداكردووه.
ئەو گوتیشی: "كاتێك سووریام جێهێشت تیرۆری لێ‌بوو. له‌لایه‌ك فڕۆكه‌كان هێرشیاندهكرد و له‌لایه‌كیش تیرۆرستان هێرشیاندهكرده سه‌رمان. ئێمه‌ش بۆ رزگاركردنی گیانی خۆمان روومان له توركیا كرد".
ئه‌و په‌نابه‌ره كه له شاری بورسا نیشته‌جێبووه، ده‌ڵێت دوای بیستنی رزگاركردنی منبج و جه‌رابلوس بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی داوه.
سیلۆ گوتی: "سوپاس بۆ خودا ئارامی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌مان. ناتوانم به‌رگه‌ی دووریی نیشتمان بگرم. وا جه‌ژنیش دێت. له‌به‌رئه‌وه ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌مان".