Hilmi Tunahan Karakaya,Rewa Mahmut Hasan
19 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2017
هاتای-AA
لەچوارچێوەی زیادکردنی هێزە سەربازییەکانی یەکەکانی سەر سنووری سووریا لە تورکیا، چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سەربازی گەیشتنە شاری هاتای تورکیا.
ئەو کاروانە سەربازیەی لە چەندین شاری تورکیاوە هاتبوون، پێکهاتوون لە تۆپهاوێژەکان و هەڵگری زرێپۆش، گەیشتنە شارۆچکەی هاسا سەر سنووری تورکیا لەگەڵ سووریا.
ئۆتۆمبێلەکان لە رێوشوێنێکی ئەمنیدا گەیشتنە یەکە سەربازیەکانی سەر سنوور.