Dildar Baykan,İslam Doğru,Ramal Abdullah Mahmood
29 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
باڵیۆزی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیاز پاکی و ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار، کەیت بلانشێت سه‌باره‌ت به‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر موسڵمانانی ئاراكانیدا هاتوون رایگه‌یاند "من دایكێكم و له چاوی هه‌ر منداڵێكی په‌نابه‌ردا كه ناسیومه منداڵه‌كانی خۆمم بینیوه. له چاوی هه‌ر دایك و باوكێكدا خۆمم بینیوه. دایكێك ده‌توانێت به‌رگه‌بگرێت منداڵه‌كه هه‌ڵبداته ئاگره‌وه؟ هه‌رگیز چیرۆكی ئه‌وانه‌م له‌بیرناچێته‌وه. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه ده‌مه‌وێت ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه به‌رپرسیاره له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه".
له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا سه‌باره‌ت به میانمار، بلانشێت ئه‌زموونه‌كانی له كه‌مپی موسڵمانانی ئاراكانی له به‌نگلادیش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بهشكرد.
بلانشێت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌ك باڵیۆزی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیاز پاکی له مانگی ئاداردا سه‌ردانی كه‌مپه‌كانی موسڵمانانی ئاراكانی كردووه له ناوچه‌ی كۆكس بازار لە به‌نگلادیش و گوتی: "لێره وه‌ك شاره‌زایه‌ك ئاماده‌نیم. وه‌ك كه‌سێك له به‌رامبه‌رتاندا دانیشتووم كه شتانێكی بینیوه و رووی وه‌رنه‌گێڕاوه. ئاداری رابردوو چووم بۆ به‌نگلادیش. هیچ شتێك نه‌یده‌توانی من بۆ گه‌وره‌یی و قوڵی ئه‌و ئازاره ئاماده بكات كه له‌وی بینیم".
بلانشێت سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئه‌وه یه‌كه‌م شه‌پۆلی توندوتیژی نییه بۆ سه‌ر ئاراكان و چل ساڵه به‌رده‌وامه و گوتی: "ره‌وشه‌كه به جۆرێكه كه ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانه ئاراكانیانهی له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون له ژماره‌ی ئه‌وانه زیاتره كه له میانمار ده‌ژین".
كه‌یت بلانشێت ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له رێگای هاوكارییه مرۆییه‌كانه‌وه ته‌نها تواندراوه له سه‌دا ٣٣ی پێداویستییه‌كانی موسڵمانانی ئاراكان دابین بكرێت و گوتی: "ئه‌و ره‌وشه زیاد له‌وه‌ی سهرسوڕهێنهربێت مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه. گوندنشینانی به‌نگلادیش كه له كه‌مپه‌كان نزیكن له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ره‌وشه باوه‌شیان بۆ مسوڵمانه ئاراكانییهكان كرده‌وه. ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان بتوانن هه‌نگاوی ئاوا باش بنێن، ئایا ئێمه بۆ نه‌توانین كاری باشتر بكه‌ین؟".
ناوبراو داوای كرد مافی هاووڵاتییبوون بدرێته ئه‌و موسڵمانه ئاراكانیانهی بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و گوتی: "پێویسته بزاندرێت خه‌ڵكی كوێن. ده‌بێت بوونه هاووڵاتی ببێته بنه‌ما، ئه‌مه ئه‌وله‌وییه‌تێك نییه. ئه‌مه مافێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌موومانه. داوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م كه له بیریان نه‌چێت مافی هاووڵاتییبوون پێویستییه و هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مافه به ئاراكانییهكان بدرێت".