Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
29 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری هه‌واڵگری ئێران، مه‌حمود عه‌له‌وی رایگه‌یاند، چه‌ندین سیخوڕیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه كه به ناوی وڵاتانی بیانییه‌وه له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كاریان كردووه.
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا عه‌له‌وی له‌باره‌ی ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌یه‌وه دوا.
عه‌له‌وی بێناوهێنانی ئه‌و كه‌سانه و ئه‌و وڵاتانه‌ی كاریان بۆ كردوون و هه‌روه‌ها نهخستنهرووی ئه‌وه‌ی له چ كاتێكدا ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون ئاماژه‌ی به‌وه دا چه‌ندین سیخوڕیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه كه به ناوی وڵاتانی بیانییه‌وه له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كاریان كردووه.
مه‌حمود عه‌له‌وی بێ ناوهێنانی ئه‌و وه‌زیره و وڵاته‌كه‌ی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامێكی كابینه‌ی وڵاتێكی دوژمن بۆ هه‌واڵگری ئێران كاری كردووه. وا لێك ده‌درێته‌وه کە مه‌به‌ستی عەلەوی وه‌زیری پێشووی وزه‌ی ئیسرائیل، گۆنێن سێگێڤ بێت كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
وه‌زیری هه‌واڵگری ئێران، مه‌حمود عه‌له‌وی باسی له‌وه‌ش كرد دوای دیاریكردنیان ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ئاستبهرزانهیان له‌كار دوورخستووەتهوه كه دوو ره‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه و له داموده‌زگاكانی ئێران‌دا كار ده‌كه‌ن.
ئێران كه پێچه‌وانه‌ی زۆر ده‌وڵه‌ت دان به دوو ره‌گه‌زنامه بۆ یه‌ك هاووڵاتیی دانانێت هه‌روه‌ها رێگا به‌و كه‌سانه‌ش نادات له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كار بكه‌ن.