Zana Natık Kerem
07 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2019
جەزائیر ــ AA
سەرۆکی کاتی جەزائیر، عەبدولقادر بن ساڵح رایگەیاند لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی سەرۆکێکی نوێ ھەڵدەبژێردرێت.
عەبدولقادر بن ساڵح گوتارێکی پێشکەشکرد کە لە لایەن کەناڵی فەرمی جەزائیر پەخشکرا.
لە گوتارەکەیدا بانگەوازی لە لایەنە سیاسییەکان کردووە کە بە زووترین کات بەرێککەوتن وادەیەکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دیاری بکەن.
رۆژی یەکشەممەی ھەفتەی رابردوو، ئەنجوومەنی دەستووری جەزائیر رایگەیاندبوو کە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە چواری ئەم مانگەدا، بەڕێوەناچێت کە پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو.
سەرۆکی کاتی جەزائیر، عەبدولقادر بن ساڵح جەختیکردەوە کە لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی سەرۆکێکی نوێ ھەڵدەبژێردرێت.