Enes Canlı,1 23
13 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی جه‌زائیر، عه‌بدولمه‌جید تهبوون توانیوویه‌تی به به‌ده‌ستهێنانی له سه‌دا ٥٨ی ده‌نگه‌كان له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردندا به سه‌ركۆماری جه‌زائیر هه‌ڵببژێردرێت.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی نیشتمانیی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی جەزائیر، محه‌مه‌د شه‌ره‌فی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، رێژه‌ی به‌شدارییكردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماردا له ناوخۆ له‌سه‌دا ٤١،١ و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش له‌سه‌دا ٣٩،٨ بووه.
محه‌مه‌د شه‌ره‌فی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، تهبوون به به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له چوار ملیۆن و ٩٤٥ هه‌زار ده‌نگ توانیویه‌تی له سه‌دا ٥٨،١ی ده‌نگه‌كان بدەستبهێنێت و به سهركۆمار هه‌ڵببژێردرێت.
هه‌روه‌ها كاندیدی پارتی مه‌یلداری ئیسلامی، عه‌بدولقادر بن كارینه به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ١٧ی ده‌نگه‌كان له ریزبه‌ندیی دووه‌مدا جێیگرتووه و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، عه‌لی بن فلەییس به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ١٠،٥ سێیه‌م بووه.