Atila Altuntaş
27 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2021
ستۆكهۆڵم – AA
هێرشكرایه سه‌ر گۆڕستانی موسڵمانان له ناوچه‌ی رۆسهنگارد سەربە شاری مالمۆ باشووری سوید.
له ئاكامی پەلامارەكهدا، كێلی ١٠ گۆڕ شكێندراون و پۆلیسیش ده‌ستیكردووه به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.
سه‌رۆكی گشتیی پارتی ره‌نگه جیاوازه‌كان له سوید، میكائیل یوكسه‌ل به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا رقوكینه به‌رامبه‌ر موسڵمانان له سوید زیادی كردووه.
میكائیل یوكسه‌ل نیگه‌رانیی خۆی له پەلامارەکە راگه‌یاند و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌ك رۆژ تێناپه‌ڕێت كه رق و كینه به‌رامبه‌ر موسڵمانان ههڵنهڕێژرێت و گوتی: "موسڵمانان چه‌وساوه‌ترین گرووپن له ئه‌ورووپا و سوید، كه‌چی سه‌رباری ئه‌وه‌یش رێوشوێنێكی ئه‌وتۆ له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه نه‌گیراوه‌ته به‌ر".
گۆڕستانێکی موسڵمانان له سوید پەلاماردرا