Ömer Faruk Yıldız
27 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2021
كوالا لامپور– AA
ژماره‌ی ئه‌وکەسانه‌ی کە له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و خۆپیشاندانانه‌ی کە دژبە كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی میانمار و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته، کوژراون گه‌یشته ٧٥٣ كه‌س.
کۆمەڵەی هاوکاریکردنی زیندانییە سیاسییەکان لە میانمار له راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو كه‌سی دیكه کوژراون، به‌م جۆره‌یش له ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا ٧٥٣ كه‌س كوژراون.
له راپۆرته‌كه‌دا، هه‌روەها تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سێ هه‌زار و ٤٤١ كه‌س ده‌ستگیركراون و بڕیاری ده‌ستگیركردنیش بۆ هه‌زار و ١٧٩ كه‌سی دیكه ده‌رچووه.