پاریس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نۆزدەیەمین پیشانگەی شوکلات کە بە گەورەترین پیشانگەی شوکلات لە جیھان دادەنرێ، لەشاری پاریس کرایەوە. لەو پیشانگەیەدا کە شوێنی سازکردنی ٢٠ ھەزار مەترە درێژە، چەندین جۆرە شوکلات نمایشکران.
ھەر لەو پیشانگەیەدا ٣٠ جۆر شوکلاتی تایبەتی فەرەنسا پێشکەشکران و شیرینی دروستکەرە ناودارەکانی جیھان بۆ بەشداربووانی پیشانگە شوکلاتیان ئامادەکرد.
لەدرێژەی پێشانگەکەدا چەندین جۆرە کێبڕکێ ساز کران و سەرکەوتووانی ئەو کێبڕکێیانە خەڵات کران.
بڕیارە ئەو پیشانگەیە حەفتەیەک بەردەوامبێ.