Abdullah Shukur
19 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2016
١٦ بارھەڵگری ھاوکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان رەوانەی شاری ئیدلبی وڵاتی سووریا کران.
بەمەبەستی گەیشتن بە شاری ئیدلب، بارھەڵگرەکان بە دەرگای سنووری جیلوەگۆز لە شارۆچکەی رەیحانلی سەر بە پارێزگای ھاتای تێپەڕبوون.
راشگەیەنرا کە ئەم ھاوکاریانە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ شاری ئیدلب نێردراوە.
لە لایەکی دیکەش، لە دوای ئاگربەستی ١٣ی ئەیلوولی رابردوو، ٤٠ بارھەڵگری ھاوکاری مرۆیی بە ھۆی مەترسی گیانی شوفێران لە دەرگای سنووری جیلوەگۆز چاوەڕێ دەکەن.