سەنعا
ژمارەی كوژراوەكانی كە لە ئاكامی ھێرشە خۆكوژییەكەی مەیدانی تەحریری سەنعای پایتەختی سەنعا ئەنجامدابوو، گەیشتە 11 كەسی. ھەروەھا چوار كەسی بە سەختی برینداریش رەوانەی نەخۆشخانەكانی دەورووبەر كراون.
لە یەمەن سەركۆی بزوتنەوەی شیعە ئەنساروڵا ناسراو بە حوسی عەبدولمەلیك حوسی، پێشتر رایگەیاندبوو سەرۆكوەزیرانی نوێی كە لەلایەن سەركۆماری ئەو وڵاتە عەبدوڕەبو مەنسوڕەوە دامەزرابوو قبوڵ ناكەن و لە خۆپیشاندنەكان بەردەوام دەبن.