شەرقیە
ھەڵمەتەکە لەشاری (شەڕقیە) بەماڵی محەمەد مورسی، سەرۆکی لەسەر کارلادراوی میسر دەستیپێکردو ماڵی چەند سەرکردەیەکی ئیخوان موسلیمینیشی گرتەوە.
گوتەبێژی کۆمەڵی ئیخوان موسلیمین لەمیسر (ئەحمەد جابر) راستی ھەواڵەکەی سەلماند.
لەو بینایەی ماڵی محەمەد مورسی لێیە، ماڵی ھەریەکە لەسەرۆکی پەرلەمان(ئەحمەد فەھمی)و سەرۆکی پارتی دادو ئازادی (ئەحمەد شەحاتە) یشی تێدایە.
تا ئێستا وەزارەتی ناوخۆی میسر لەو بارەیەوە ھیچ لێدوانێکی نەداوە.