Mohamad Misto,Adham Kako,1 23
15 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه دوو قوتابخانه‌ی دیكه‌ی له پارێزگای حه‌سه‌كه داخست.
به‌ناو فه‌رمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی حه‌سه‌كه سەربە یه‌په‌گه/پەکەکە رایگه‌یاند كه بڕیاری داوه به داخستنی هه‌ردوو قوتابخانه‌ی به‌ر و لیوا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌رنه‌گرتنی مۆڵه‌تی پێویست له كاتی خۆیدا و جێبه‌جێنه‌كردنی په‌یڕه‌وی خوێندنی رێكخراوه‌كه كراونه‌ته پاساو بۆ داخستنی هه‌ردوو قوتابخانه‌كه.
رێكخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە ماوه‌ی سێ ساڵه له‌و ناوچانه‌ی داگیریكردوون به بنه‌ماگرتنی خاوه‌نداریەتی نه‌ته‌وه‌یی تێڕوانینی میلیتاریستانه بڵاوده‌كاته‌وه له قوتابخانه‌كان.
ئه‌م په‌یڕه‌وه كه ساڵی رابردوو یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستیپێكرد و ساڵی رابردوو له پۆلی نۆ جێبه‌جێی كرد ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌مساڵ له پۆلی ١٠ و ١١ جێبه‌جێی بكات.
كه‌سوكاری قوتابیان كه ده‌یانه‌وێت منداڵه‌كانیان له پڕوپاگه‌نده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی بپارێزن منداڵه‌كانیان ده‌نێرنه قوتابخانه تایبه‌تییه‌كان، به‌ڵام یه‌په‌گه گوشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌و قوتابخانانه و هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنیان لێ ده‌كات.
هه‌فته‌ی رابردووش یه‌په‌گه قوتابخانه‌ی سوریانییه‌كانی له هه‌ردوو شاره‌دێی دێرك و دربێسیهی سه‌ر به قه‌زای قامیشلو داخست.