Muhammet İkbal Arslan
01 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2023
جنێڤ - AA
گوتەبێژی سندوقی منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (Unicef)، جەمیس ئیلدەر ئاماژەی بەوە کرد کە لە غەززە پێویست بە ئاگربەستی درێژخایەن هەیە. هێرشی زیاتر بۆ سەر غەززە، جگە لە "کۆمەڵکوژی" هیچی دیکەی لێناکەوێتەوە.
ئێلدەر ماوەیەکە لە غەززە کار دەکات، کە ڕووبەڕووی هێرشی چڕی ئیسرائیل بووەتەوە و کاولکاری زۆری لێکەوتووەتەوە، لەمیانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی نووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەڵسەنگاندنەکانی بۆ دۆخی ناوچەکە کرد.
جەیمس ئێلدەر ئەوەی وەبیرهێنایەوە ڕاگرتنی مرۆیی پێکدادانەکان کە بەپێی لێکتێگەیشتنی حەماس و ئیسرائیل لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی ڕۆژی هەینی ٢٤ی تشرینی دووەم چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەیانی ئەمڕۆ کۆتایی هاتووە و، لە غەززە بۆردومانەکان دەستی پێکردووەتەوە.
گوتیشی: "(لە غەززە) پێویست بە ئاگربەستی درێژخایەن هەیە. هێرشی زیاتر بۆ سەر غەززە، جگە لە "کۆمەڵکوژی" هیچی دیکەی لێناکەوێتەوە".