Zana Natık Kerem
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیاند کە رێککەوتنێک لەبارەی چاودێریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا، واژووکراوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە رێککەوتنەکە لەلایەن بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق، نزار خەیروڵڵا لەگەڵ باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، مارتن ھوس واژوو کراوە و ھاتووە "رێککەوتنەکە لەسەر داوای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق لەبارەی چاودێرکردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە، واژووکراوە".
راشیگەیاندووە کە بەپێی رێککەوتنەکە، یەکێتیی ئەورووپا تیمی خۆی بۆ چاودێکردنی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە رەوانەی عێراق دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنەکانی پێشوختە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی داھاتوو ئەنجام بدرێت.