Mücahit Aydemir
20 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2022
قودس - AA
یەکەم گەشتی راستەوخۆی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بن گوریۆن لە شاری تەل ئەبیب-ی ئیسرائیلەوە بۆ دۆحەی پایتەختی قەتەر ئەنجام درا.

فڕۆکەکە کە سەربە هێڵی ئاسمانیی TUS بوو و هەوادارانی تۆپی پێی ئیسرائیلی هەڵگرتبوو لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەل ئەبیب-ەوە بەرەو فڕۆکەخانەی دۆحە بەڕێکەوت.
فڕۆکەکە کە لە کاتژمێر ١٠:٥٥ بە کاتی ناوخۆ دەستی بە فڕین کرد، کاتژمێر ١٥:٠٥ گەیشتە دۆحەی پایتەخت.
لە میانی بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتییەکەدا، شەش گەشتی چوون و گەڕانەوە لەنێوان تەل ئەبیب و دۆحەدا ئەنجام دەدرێت. لە گەشتە ئاسمانییەکاندا لە بری ئێران سوود لە کایەی ئاسمانیی سعوودیە وەردەگیرێت.


سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، یائیر لاپید ١٠ی ئەم مانگە رایگەیاندبوو، بۆ یەکەمجار هاووڵاتییانی ئیسرائیل دەتوانن بە فڕۆکە گەشتی راستەوخۆ بۆ قەتەر ئەنجام بدەن و ئەوەیشی ئاشکرا کردبوو کە نووسینگەیەکی دیپلۆماتیی کاتییان لە دۆحە کردووەتەوە.