Jad Yatim,Ayşe Sümeyra Aydoğdu
03 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2015
بەیروت
ئیلیاس عەتاڵا کە یەکێک لە ناوە دیارەکانی بەرخودانی بەشی سۆشیالیستی ساڵەکانی ١٩٨٠ لە دژی داگیرکاری ئیسرائیل لە لوبنان گوتی: "رێکخراوی حزبوڵا فیداکارییەکانی گەلی لوبنان و مافی رزگاریخوازی بۆ رژێمی ئەسەد بە خراپ بەکارھێناوە".
عەتاڵا گوتیشی: " ھەواڵگری رژێمی ئەسەد و ھاوپەیمانەکەی حزبەڵا و ھەروەھا بزووتنەوەی ئەمەل ھەوڵیانداوە سەرکردەکانی بەرخودانی لوبنان لەناو ببەن. چونکە ئەم کەسانە نەیانویست لە لایەن ئێران و سووریا بەکاربھێنرێن. رێکخراوی حزبوڵا فیداکارییەکانی گەلی لوبنان و مافی رزگاریخوازی بۆ رژێمی ئەسەد بە خراپ بەکارھێناوە".
عەتاڵا راشیگەیاند کە حزبوڵا لە ساڵی ٢٠٠٠ ھێڵی سنووری لوبنانی کۆنترۆڵکردووە و بەم پێیەش لەگەڵ سەرۆکی رێکخراوی حزبوڵا، حەسەن نەسروڵا کۆبووەتەوە. راشیگەیاند کە ئەو لە کۆبوونەوەکە داوای کردووە کە ھێڵی سنووری بدرێتە دەست سوپای لوبنان. لە پاڵ ئەمەش گوتی: " لە کۆبوونەوەکەدا یەکێک لە ئەندامەکان منی بە سیخوری کردن تۆمەتبار کردوو رایگەیاند کە ئەمە وتەی ئەمریکایە".