Ruslan Rehimov,Ramal Abdullah Mahmood
30 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2017
باکۆ - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو کە بەمەبەستی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ئازەربایجان و پاکستان سەردانی باکۆی پایتەختی ئازەربایجانی کردووە لەلایەن سەرکۆمارى ئەو وڵاتەوە ئیلهام عەلیێیڤ پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا لەبارەی گرنگی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ئازەربایجان و پاکستان دواون و ئاماژەیان بەوەداوە کە دەبێتە رێگاچارەیەکی نوێی هەماهەنگی لەنێوان هەرسێ وڵات.
لە میانی سەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ هاوتا ئازەربایجانیەکەشی ئەلمار مەمەدیارۆڤ کۆبوویەوە.