Hemin Hüseyin
15 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2017
هەولێر-AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش، برێت مەکگورگ و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکھاتبوو لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، دۆگلاس سڵیمان و کونسوڵی ئەمریکا لە ھەولێر، کین گرووس و ژمارەیەک راوێژکاری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە لە دیدارێکدا بارودۆخی مەیدانیی بەرەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە شاری مووسڵ خرایە بەر باس و بیروڕایش لەبارەی تەحەدیاتی قۆناغی دوای داعش ئاڵوگۆڕ کرا. ھەروەھا نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش وێڕای ئاماژەدان بە بایەخی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەی جەختی لە بەردەوامیی پشتیوانی و راھێنانی سوپای ئەمریکا بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە کردەوە.
لە دیدارەکەدا هەروەها رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ئایندە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق.
لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا و ھەنگاو و پلانەکانی تێکشکاندنی داعش لە سووریا تاوتوێ کرا.