Hemn Baban
21 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2018
هه‌ولێر - AA
سه‌عدی پیره ده‌ڵێت له به‌یانییه‌وه ده‌رگای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ باسكردنی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێم كراوه‌یه.
پیره له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "له‌روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌وه و لێپرسراوییەتیمان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رازی بوو له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، ده‌زانیین ئه‌و ئه‌نجامانه كه‌موكورتیی تێدایه، هه‌موو لایه‌كمان ته‌حه‌فوزمان له‌سه‌ر یه‌كتریش هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی وه‌كو لایه‌نێكی به‌رپرس نا‌توانیین تا هه‌تایه چاوه‌ڕێی موعجیزه بێت كه له‌وانه لیستی ده‌نگدان پاكبكرێته‌وه یان پاكه یان نا، یان هه‌موو كوردستان بكرێته بازنه‌یه‌ك یان فره بازنه، ئه‌م شتانه، دواخستنی ته‌نها زیان له هاووڵاتی ده‌دات، حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ناتوانێت كاره‌كانی ئه‌نجام بدات، بۆیه له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی رازیبووین له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر كه‌موكورتییه‌ك هه‌یه پێویسته دابنیشین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه".
گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی: "له‌به‌یانییه‌وه لایه‌نه كوردستانییه‌كان یان ئه‌وه‌ی به‌لانی كه‌م په‌یوه‌ندیی به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌یه ده‌رگای كراوه ده‌بێت بۆ حكوومه‌تی ئایندهی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت حكوومه‌تێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و ئاسایش و بۆ خۆشكردنی باری ژیانی خه‌ڵك دابمه‌زرێت و وه‌كو پێویسته ئه‌ركه‌كانی به‌جێ بگه‌یه‌نێت".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا سه‌باره‌ت كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێم گوتی: "یه‌كێتی نیشتمانی چی وه‌زیفه‌یه‌كی پێ ئه‌نجام ده‌درێت و چی پێ ده‌كرێت دەبێت داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌مه بكه‌ین نه‌وه‌ك بڵێین چیمان ده‌وێت و چیمان ناوێت، جارێ بۆ ئه‌و داواكارییانه زووه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت: "یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بیروڕای جیاوازمان له‌سه‌ر هه‌ندێك پرس هه‌یه، به‌ڵام له زۆر شتیش پێكه‌وه‌بووین له شه‌ڕی داعش و حوكمڕانی و ته‌نگژه‌كانی دوای ریفراندۆم و شتی دیكه‌ش، ئێمه دوو حزبی جیاوازین، به‌ڵام تێگه‌یشتنمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویسته ئیداره بدرێت و به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌م ئیداره‌دانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌م دوو لایه‌نه".
پیره روونیشی كرده‌وه کە: "پێكه‌وه ئیشكردنی لایه‌نه‌كان له به‌غدا به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان زۆر زۆر گرنگه، چونكه كوردی په‌رته‌وازه ناتوانێت ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێت، كوردی یه‌كڕیز و یه‌ك هه‌ڵوێست ده‌توانێت ئه‌مه بكات، ئه‌و ساردییانه‌ی هه‌مان بووه له‌گه‌ڵ پارتی له ئه‌نجامی ركابه‌رایه‌تییه‌كی سیاسیی بووه، پێویسته كاریزماكان و برا گه‌وره‌كانی ئێمه ئه‌وانه‌ی ئه‌زموونی دوور و درێژییان هه‌یه بێنه سه‌ر هێڵ و كۆمان بكه‌نه‌وه و ناكۆكییه‌كان بپه‌ڕێننه‌وه".
گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌ی پاش كه‌متر له 12 كاتژمێر له راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسییه‌وه دێت له درێژه‌ی قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر پرسی پۆستی پارێزگای كه‌ركووك و بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: "مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووك له‌لای ئێمه‌وه قابیلی موساوه‌مه نییه، سه‌رباری هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر له‌دژمان یه‌كێتی شه‌ش كورسیی به‌ده‌ست هێنا و به‌ده‌نگ هێنایه‌وه، ئێستا هه‌رچی زووه پارێزگایه‌ك دابنێین به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دوابخرێت، بۆیه ده‌بێت كوردێك ببێته پارێزگا و یه‌كێتیش بێت، به‌لام بۆ هه‌مووان بێت".